خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرینی به‌خۆیه‌وه بینی
یانه‌كانی هه‌ولێر، سۆران و نه‌ورۆز به‌رامبه‌ره‌كانیان شۆك كرد
.jpg)
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به زاخۆ هێنا و سیروانی نوێش به‌رامبه‌ر شێروانه به یه‌كسانبوون یاریگه‌ی جێهێشت.
شێروانه 2 ـ 2 سیروانی نوێ
شێروانه له نێو یاریگه‌ی خۆی له كه‌لار میوانداریی سیروانی نوێی كرد، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه ئه‌نه‌س مالیك هێرشبه‌ری شێروانه به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر میلاد نه‌جمی یاریزانی سیروانی نوێ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م كۆتایی بێت، هه‌ستیار دڵشاد به‌رگریكاری شێروانه بۆ جارێكی دیكه یانه كه‌لارییه‌كه‌ی پێشخسته‌وه و گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، به‌رهه‌م عه‌لی كاپتنی یانه‌ی سیروانی نوێ به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، یانه‌ی نه‌ورۆز به 10 یاریزانه‌وه له رێگه‌ی هاوكار یه‌حیا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به 3 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
هه‌ندرێن 1 ـ 2 هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێری هاوشاری كرد، له خوله‌كی 39 حسێن ئیبراهیم گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی هه‌ندرێنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 58ـی گێمی دووه‌م، هۆگر حوسێن كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، هۆگر حوسێن دووه‌مین گۆڵی خۆی له یارییه‌كه به لێدانی پێناڵتی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی 3 خاڵی یارییه‌كه.
زاخۆ 0 ـ 1 سۆران
له یاریگه‌ی ده‌لال یانه‌ی سۆران بووه میوانی زاخۆ، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م كۆڤان ئه‌سعه‌د یاریزانی یانه‌ی سۆران به لێدانی سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له‌و یارییه‌دا گه‌یلان سادق گۆڵپارێزی یانه‌ی سۆران له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه لێدانێكی پێناڵتی گه‌ڕانده‌وه، به‌مه‌ش یانه‌ی سۆران سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 11 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر پله‌كانی دووه‌م و سێه‌میان گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 0 ـ 1 نه‌ورۆز
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی نه‌ورۆزی هاوشاری كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م شوانه قادر گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی نه‌ورۆزی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه.
نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ بۆ خانه‌ی ده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ته‌نیا یه‌ك خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌م و كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه مایه‌وه.
زێره‌ڤانی 0 ـ 0 برایه‌تی
ئه‌م یارییه له شاری دهۆك به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، برایه‌تی سه‌ره‌ڕای به‌رامبه‌ربوونه‌كه‌ی به‌ڵام به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی به 6 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان دێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 1 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوای دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یاری نێوان پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ند به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئاكام هاشم به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
به‌ڵام خۆشییه‌كانی پێشه‌رگه زۆری نه‌برد كاتێك ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و به خاڵێكه‌وه به‌ره‌و گه‌رمیان گه‌ڕانه‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 8 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان به 9 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
.jpg)