عێراق ئه‌مجاره‌یان رووبه‌ڕووی ئیمارات ده‌بێته‌وه
عێراق 40 ساڵه له جامی كه‌نداو له ئیماراتی نه‌بردۆته‌وه

عێراق و ئیمارات له گه‌ڕی دووه‌می جامی كه‌نداو رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له پێناو گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌ده‌ن.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌هێز ده‌ستیان به پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كردووه، ئیمارات له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یه‌مه‌نی برده‌وه و عێراقیش به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ری میوانداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه تۆماركرد.
جاری پێنجه‌مه له‌سه‌ریه‌ك عێراق و ئیمارات له جامی كه‌نداو رووبه‌روو ده‌بنه‌وه له چوار پاڵه‌وانییه‌تی رابردوو ئیمارات سێ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق تۆمار كردووه و له یارییه‌كیش یه‌كسان بوون.
جاری یازده‌میشه له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تیه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، له نێوانیاندا ئیمارات سێ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و عێراقیش خاوه‌نی دوو بردنه‌وه، له پێنج یاریشدا یه‌كسان بوون، 40 ساڵه عێراق له جامی كه‌نداو نه‌یتوانیوه له ئیمارات بباته‌وه و سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه ده‌بێته بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ عێراق.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و عێراق له كاتژمێر 5:30ـی ئێواره به‌یه‌ك بگه‌ن.