"یانهیهكی سویدی خیانهتێكی ئیبراهیمۆڤیچ ئاشكرا دهكات"
"بههۆی ئهم خیانهتهوه پهیكهرهكهیان سووتاند و ماڵهكهی زڵاتانیش تاڵان كردووه"

كڕینهوهی بەشێک لە پشكهكانی یانەی هامرابی لەلایەن زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە، هاندەرانی یانەی مالمۆی سویدی توڕه كرد و کاردانەوەیەکی توندیان له سۆشیاڵ میدیا بەرامبەر ئەم کارەی زڵاتان دهربڕی.
پاش ئەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی بریاریدا کە خاوەندارێتی بەشێکی یانەی هامرابی وڵاتەکەی بکات، کاردانەوەی توندی هاندەرانی یانەی ماڵمۆی لێکەوتەوە و هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و زەرهر و و زیانیان پێگەیاندووە و لەسەر دەرگاکەشیان نوسیوە یەهودا، بە مانای ئەوەی کە خیانەتی کردووە.
ئیبرا کە ژیانی پیشەگەری لە یانەی مالمۆ دەست پێکردووە، پێشتر بەرپرسانی ئەو یانەیە وەکو رێز گرتنێک بەرامبەر دەستکەوتەکانی پەیکەرێکی ئەو یاریزانەیان لە پێش یاریگەکەیان داناوە، بەڵام هاندەرانی ئەو پەیکەرەشیان سوتاندووە و تاوەکو ئێستاش ئیبرا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم رەفتارانەی هاندەرانی مالمۆ نەبووە.
