به فه‌رمی ئارسێناڵ ئۆنای ئێمری له راهێنه‌رایه‌تی دوورخسته‌وه
دوای 18 مانگ له راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ دوورخرایه‌وه

ئۆنای ئێمری دواي 18 مانگ له راهێنه‌رايه‌تى كردنی یانه له‌نده‌نییه‌كه له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ دوورخرایه‌وه.
دوای شكسته‌كه‌ی دوێنێی ئارسێناڵ له یۆرۆپالیگ له به‌رامبه‌ر به ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی، كه یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی ئیمارات بوو، یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی له به‌ییاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، دوورخستنه‌وه‌ی ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان راگه‌یاند.
هانده‌رانی ئارسیناڵ ناره‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌نجامه راگه‌یاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێمری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ له كۆی 13 یاریێ، ته‌نیا 4 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و 3 دۆڕان و 6 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
ئۆنای ئێمری وه‌ك راهێنه‌ری ئارسێناڵ له كۆی 78 یاری 43 بردنه‌وه و 20 شكست و 15 به‌رامبه‌ربوونی هه‌بووه.