به فه‌رمی ئارسێناڵ شوێنگره‌وه‌ی ئۆنای ئێمری ده‌ستنیشان كرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی خۆی كرده راهێنه‌ر

یانه‌ی ئارسێناڵ دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئۆنای ئێمری به فه‌رمی فرێدی لیۆنبێرگی سویدی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خسته شوێنه‌كه‌ی.
ئۆنای ئێمری دوای 18 مانگ له راهێنهرايهتى كردنی ئارسێناڵ ده‌ركرا و لیۆنبێرگی یاریده‌ده‌ری شوێنی گرته‌وه.
لیۆنبێرگ پێشتر وه‌ك یاریزان 326 یاری بۆ ئارسێناڵ كردووه، 71 گۆڵ و 36 ئاسیستی تۆمار كردووه و 2 ناسناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ تۆچییهكان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئارسن ڤینگه‌ر به‌ده‌ستهێناوه.
لیۆنبێرگ پێشتر له یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بووه، دواتر ئه‌ركی راهێنه‌رانی یانه‌ی ئارسێناڵی بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ وه‌رگرتووه، 6 مانگ به‌ر له ئێستا وه‌ك یاریده‌ده‌ری ئۆنای ئێمری ده‌ستبه‌كاربوو، له ئێستاشدا یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاقی ده‌كاته‌وه.
