ھێزەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان ھێرش دەكەنە سەر سوپای سووریا

ھێزەكانی رژێمی سووریا وەڵامی ھێرشەكەیان داوەتەوە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئەنقەرە، لە دەوروبەی تل تەمر ھێرشیان كردە سەر سوپای سووریا.

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە ھەسەدە، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئەنقەرە، بە چەكی گران ھێرشیان كردووەتە سەر خاڵەكانی سوپای سووریا لە گوندی ئوم كێف لە دەورووبەری شاری تل تەمری رۆژئاوای كوردستان و ھێزەكانی حكوومەتی سووریاش بە چەكی گران وەڵامی ھێرشەكەیان داوەتەوە و ھێرشەكە تێكشكێندراوە.

وەك ئاماژەی پێكراوە، ھەردوولا چەكی گەورەیان بەكارھێناوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەكانی ھێرشەكە نەزاندراون.

Fly Erbil Advertisment