ئه‌مڕۆ له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو روویدا
هه‌ندرێن یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد

له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی كوردستان، سیروانی نوێ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، یانه‌ی هه‌ندرێنیش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، یانه‌ی زاخۆش له دێربی بادینان شكستی به زێره‌ڤانی هێنا.
هه‌ندرێن ـ سۆران
یانه‌ی هه‌ندرێن له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی حسێن ئیبراهیم گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
هه‌رچه‌نده به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه یانه‌ی سۆران زۆر هه‌وڵی دا ئه‌نجامه‌كه راست بكاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی هه‌ندرێن رزگاریان بێت و شكست بووه به‌شیان.
یانه‌ی سۆران به 12 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 7 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌م ده‌بینرێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3 ـ 1 سیروانی نوێ
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام میوانداریی سیروانی نوێی كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری پێشمه‌رگه له‌م یارییه‌دا دۆخی لاسه‌نگی تیپه‌كه‌ی به سیروانی نوێ راست كرده‌وه.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه عومه‌ر سه‌دام شریتی گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بڕی و گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، دواتر بارزان حه‌یده‌ر ناوه‌راستكاری پێشمه‌رگه به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه زیاد كرد و گێمی دووه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی سه‌میر بابۆ كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، بارز سه‌رتیپ گۆڵی سێیه‌می پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، هه‌رچه‌نده سیروانی نوێ گۆڵێكی له یارییه‌كه كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 12 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، یانه‌ی سیروانی نوێش به 14 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
هه‌ولێر 1 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان
له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، عومه‌ر ئیبراهیم له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێری به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له گێمی دووه‌م ده‌ربه‌ندیخان له رێگه‌ی مسته‌فا غانم ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
شێروانه 2 ـ 2 نه‌ورۆز
شێروانه له نێوجه‌رگه‌ی كه‌لار میوانداریی نه‌ورۆزی نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی كرد، حه‌مه‌ی سابیر كاپتنی شێروانه له ده‌ستپێكی یارییه‌كه به لێدانی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه كه‌لارییه‌كه كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، ئه‌نه‌س مالیك هێرشبه‌ری شێروانه گۆڵی دووه‌می بۆ یانه گه‌رمیانییه‌كه زیاد كرد.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م حه‌مكه هێرشبه‌ری نه‌ورۆز جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له دژی شێروانه كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات نه‌ورۆز ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی شێروانه یه‌كسان كرده‌وه.
زاخۆ 1 ـ 0 زێره‌ڤانی
له دێربی بادینان یانه‌ی زاخۆ میوانداریی زێره‌ڤانی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 79ـی گێمی دووه‌م ئه‌یمه‌ن عه‌لا گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی زاخۆی كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی زاخۆ كۆتایی هات.
برایه‌تی 0 ـ 0 دهۆك
برایه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی دهۆكی كرد، یارییه‌كه‌ش به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
برایه‌تی له‌و یارییه نه‌یتوانی سوود له شكسته‌كه‌ی سیروانی نوێ وه‌ربگرێت و بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
برایه‌تی به 13 خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت.
