ڤاڵڤێردی: كارێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانین بێنزێما رابگرین
ڤاڵڤێردی ئاماده‌م بچم له هۆتێل سه‌ردانی زێدان بكه‌م و پێشوازی لێ بكه‌م
.jpg)
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا 24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی كلاسیكۆ به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان له پێناو سه‌ركه‌وتن له كلاسیكۆ ده‌جه‌نگن، ده‌شڵێت: ئه‌نجامی كلاسیكۆ ناسناوی ئه‌م وه‌رزه یه‌كلایی ناكاته‌وه و به‌ڵكو وه‌رزێكی دوور و درێژمان له‌پێشه.
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یاری كلاسیكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ردوو تیپ له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه له‌یه‌كتر نزیكن، گوتیشی: له‌و یارییه كارێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانین كه‌ریم بێنزێما رابگرین، چونكه ئه‌م وه‌رزه ئه‌و یاریزانه ئاستێكی به‌رز و نایاب پێشكه‌ش ده‌كات.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: هیچ ترسێكم له یاری كلاسیكۆ نییه و به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ین، رێزیم بۆ بۆچوونی خه‌ڵك هه‌یه، به‌ڵام ئێمه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌جه‌نگین، بیریش له‌و ناكه‌مه‌وه ئه‌وان به چی شێواز و پێكهاته‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی گرینگه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه چۆن یاری ده‌كه‌ین، كلاسیكۆش هه‌ر كلاسیكۆیه و وه‌ك هه‌ر یارییه‌كی دیكه‌یه و گرینگ به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یاریه‌كه‌یه.
له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا له باره‌ی به‌كارهێنانی ڤار له لالیگا، ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌م سیسته‌مه له لالیگا هه‌موو كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، له یاری رابردوومان به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد له كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه‌ی جیرارد پیكێ ده‌بوو ڤاڕ قسه‌ی كردبا، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌ردوو یانه پێش كلاسیكۆ له هه‌مان هۆتێل به‌یه‌كه‌وه ماینه‌وه، بێگوومان ده‌چم سه‌ردانی زێدان ده‌كه‌م و به گه‌رمی پێشوازی لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام قاوه‌ی پێشكه‌ش ناكه‌م، به‌س ئاماده‌م ئه‌گه‌ر یه‌كترمان بینی قاوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه بخۆینه‌وه.
ڤاڵڤێردی له كۆتاییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ئارسه‌ر میلۆ بۆ ئه‌و یارییه ئاماده نابێت، ئه‌م یارییه‌ش یه‌كه‌مین كلاسیكۆ ده‌بێت بۆ ئانسۆ فاتێ و پێرێز و به‌شێكی دیكه له یاریزانه‌كانمان.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.