پۆچیتینۆ: له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م پشوویه‌كی خۆشم تێپه‌ڕكرد ئێستا بۆ راهێنه‌رایه‌تی ئاماده‌م
پۆچیتینۆ: هه‌ر یانه‌یه‌ك ئۆفه‌رم پێشكه‌ش بكات پێشوازی لێ ده‌كه‌م

ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دوای دوورخرانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی تۆتێنهام رایگه‌یاند له ئارجێنتینا ئه‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی پشوویداوه و ئێستا ئاماده‌یه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی دیكه بگرێته ده‌ست، ده‌ڵێت مه‌رج نییه ته‌نیا له پرێمه‌رلیگ كاری راهێنه‌رایه‌تی بكات.
ماوريسيۆ پۆچيتينيۆ له‌مباره‌يه‌وه ده‌ڵێت: دوای به‌سه‌ربردنی چه‌ند كاتێك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م له ئارجێنتینا ئێستا ئاماده‌م بۆ ئه‌نجامدانی ركابه‌رییه‌كی نوێ, بێگومان ئێستا ئاماده‌م ئه‌گه‌ر ئۆفهرێكم پێبگات، پێشوازی له سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كان ده‌كه‌م و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌م، باشترینیان هه‌ڵده‌بژێم.
پۆچيتينيۆ گوتيشي: پرێمه‌رلیگ و هانده‌رانی ئینگلیزم خۆش ده‌وێت، به دڵنیایی پرێمه‌رلیگ یه‌كێكه له باشترین خوله‌كانی تۆپی پێی جیهان، كاتێكی نایابم له‌گه‌ڵ تۆتێنهام به‌سه‌ر برد، كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه جێگه‌ی شانازیه، به‌ڵام كاركردن ته‌نیا له پرێمه‌رلیگ نییه، خولی دیكه‌ش هه‌ن و كۆمه‌ڵێك یانه‌ی دیكه‌ش كاریگه‌رن ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت پێبده‌ن كار بكه‌ی.
پۆچيتينۆى ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان ناوبانگێكی گه‌وره‌ی نه‌بوو، زۆرترین ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی ئیسپانیۆل تێپه‌ڕ كرد، كاتێكیش له 2006 له‌و یانه‌یه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه ده‌ستپێكرد، دوای 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه روویكرده ساوسامپتن دوای یه‌ك وه‌رز راسته‌وخۆ بۆ تۆتێنهام گواسترایه‌وه و سه‌رپه‌رشتی 293 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه له‌نده‌نییه كرد و یانه‌كه‌شی گه‌یانده یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و به‌ڵام هیچ نازناوێكی له بواری راهێنه‌رایه‌تی نییه.
