ئه‌مڕۆ میلان تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو له‌م وه‌رزه
میلان گۆڵباران كرا
.jpg)
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا له‌م وه‌رزه تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو كاتێك به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئاتڵانتا دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی ئاتڵانتا میوانداریی میلانی كرد.
له خوله‌كی 10 ئالیخاندرۆ گۆمێز شریتی گۆڵه‌كانی ئاتڵانتای بڕی و گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی میلان كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تامه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م ئاتڵانتا فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد، كاتێك له خوله‌كی 61 ماریۆ بازالیچی كرواتی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان جۆسێپ ئیلییچیچی سلۆڤینی دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد، دواتر له خوله‌كی 84 لویس مۆرییل به تۆماركردنی گۆڵی پێنجه‌م ده‌رگای گۆڵه‌كانی داخست و میلانیش تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو.
ئاتڵانتا به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا میلان به 21 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م ده‌بینرێت، میلان له‌م وه‌رزه له كۆی 17 یاری 8 شكست و 6 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
