"میلان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن"
"میلان ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه چاره‌سه‌ر بكات"

یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یان كلێر تۆدیبۆی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی.
تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه گفتوگۆكانی نێوان میلان و بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه و میلان ئاماده‌یه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه 25 ملیۆن یۆرۆ خه‌رج بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه میلان و بارسێلۆنا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌م یاریزانه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه ده‌كات، رۆسێنێری ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی تۆدیبۆ كێشه‌ی به‌رگری چاره‌سه‌ر بكات به‌تایبه‌ت به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی ماتیا كاڵدارا.
یان كلێر تۆدیبۆی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2019 له یانه‌ی تۆڵۆزی فره‌نسا به 8 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌نیا به‌شداریی له 5 یاری كردووه.
