9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروستدەکرێت
ھەموو شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
K24-ھەولێر
نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێببوون بۆ كرێنیشنان و هاووڵاتیانی كه‌مدرامه‌ت دروست ده‌كرێت و پڕۆژه‌كان سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وه‌زارەتی ئاوەدانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به كوردستان24 راگه‌یاندا ئه‌وان له ساڵی 2013، ئه‌و پڕۆژەیان خستووەته بواری جێبهجیكرنهوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە لە ساڵانی رابردوو نه‌توانراوه له‌كاتی خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پڕۆژەكە پێویستی بە 220 ملیاره كه له‌لایەن حكوومه‌ته‌وه ته‌رخانبكرێت و به چوار ساڵ ته‌واو ده‌بێت.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشداوە له ساڵی داهاتوو 612 یه‌كه‌ی نیشته‌جێوون كه له‌لایەن حكوومه‌ته‌وه بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌هۆی هه‌ندێك رووتینهوه له وه‌زارتی دارایی پاره‌كه خه‌رج نه‌كراوه، بۆیه له‌ساڵی داهاتوو ئه‌و یه‌كانه به‌سه‌ر كه‌سانی كرێنشین و كهمدرامهتدا دابه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌و 9 هه‌زار یه‌كه‌ی دیكه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ھ.م