به‌هۆی به‌راوردكردنی رێبه‌ری ئێران و سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا به‌رپرسێك له لوڕستان ده‌ستگیركرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك تۆمه‌ته‌كه‌ی په‌رهام ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌راوردی نێوان ئایه‌توڵلا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سانا مارین سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارێكی پارێزگای لوڕستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
رۆژی سێشه‌ممه 24/12/2019، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاری بروجه‌ردی پارێزگای لوڕستان ڤیدیۆیه‌كی به‌راوردكاریی له‌سه‌ر خامنه‌یی و مارین له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه، ده‌ستگیریان كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی به‌شی فارسی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی، محه‌مه‌د په‌رهام، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاری بروجه‌ردی لوڕستان، له ڤیدیۆكه‌دا به‌راوردنی ته‌مه‌نی به‌رپرسانی ئێرانی و فینله‌ندای كردووه. به‌هۆی ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكهیهوه له‌لایه‌ن پۆلیس و به فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركراوه.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه نوسیوویه‌تی: "تۆمه‌تی په‌رهام له‌و كاره‌یدا دامركاندنه‌وه‌ی رۆحییه‌تی شۆڕشگێڕیی گه‌له، كه هه‌میشه ئه‌و كارانه‌ی كردووه و هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی جوڵاندووه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به رۆژنامه‌ی خۆجێی (سه‌فیر ئه‌فلاك)ـی گوتووه: "هۆكاری ده‌ستگیركردنی په‌رهام سوكایه‌تیكردن بووه به رێبه‌ری شۆڕشی ئێران".