"ڤاڵڤێردی زۆر له‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنا توڕه‌یه"
ڤاڵڤێردی پێیوایه ئه‌م یاریزانه سنووری به‌زاندووه و له هێڵی سوور نزیك بووه‌ته‌وه
.jpg)
ڤالڤیردی لە ئارسەر تووڕەیە و پێیوایە ئەو یاریزانە بڕازیلییە سنووری بەزاندووە و لە هێڵی سوور نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەو پێکانەی ئارسەر تووشی بووە و سێ هەفتە لە بارسێلۆنا دادەبرێت، ئێرنێستۆ ڤالڤیردی تووڕەیە و پێیوایە ئارسەر سەرپێچی رێنماییەکانی کردووە، چونکە لەم ماوەیەدا گەشتی ئەندۆرای کردبوو، یاریی خلیسکانی سەر بەفری کردبوو، لەکاتێکدا ئەم جۆرە یارییە بۆ یاریزانانی تۆپی پێ قەدەخەیە و پزیشکەکانی یانەکە هەر ئەم یارییەش بە هۆکاری پێکانەکەی ئارسەر دەزانن.
ئەمە یەکەمجار نییە ئارسەر پابەندی رێنماییەکانی ڤالڤێردی نابێت، پێشتریش بەبێ رەزامەندیی ڤالڤێردی چوو بووە پاریس بۆ ئەوەی ئامادەی ئاهەنگێكی نێیمار داسێلڤا بێت.
ئارسه‌ر میلۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی به‌رامبه‌ر 31 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، تا ئێستا 56 یاری له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كردووه 2 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه.
