به فه‌رمی، بایرن میونشن شوێنگره‌وه‌ی مانوێل نویه‌ری دیاریكرد
به وێنه... ئه‌م گۆڵپارێزه ده‌بێته جێنێشینی مانوێل نویر

بایرن میونشن به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئالێكسانده‌ر نۆبڵی گۆڵپارێزی یانه‌ی شاڵكێ واژۆ كرد.
یانه ئه‌ڵمانیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ نۆبڵ گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ئه‌م گۆڵپارێزه له سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شالكێ په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات.
گرێبه‌ستی نۆبڵ له‌گه‌ڵ بایرن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌بێت، كه راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێیانوایه ئه‌م گۆڵپارێزه 23 ساڵیه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی مانوێل نوێری گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌كه.
ئالێكسانده‌ر نۆبڵ له یانه‌ی پێده‌ربۆڕن پێگه‌یشتووه، له 2015 به گرێبه‌ستێكی 600 هه‌زار یۆرۆ روویكرده شالكێ، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می شالكێ به‌شداریی له 41 یاری كردووه و 14 كلین شیتی هه‌یه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و به گرێبه‌ستێكی ئازاد ڕووده‌كاته بایرن میونشن.
