به فه‌رمی ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای گرته‌ده‌ست
ریال مه‌درید لوتكه‌ی لالیگای به بارسێلۆنا چۆل كرد

یانه‌ی ریال مه‌درید له دێربی بچووك شكستی به خیتافی هاوشاری هێنا و به شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی لالیگای گرت و لوتكه‌ی به بارسێلۆنا چۆل كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 جه‌نیوه‌ری 2019، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، خیتافی له نێو یاریگه‌ی ئالفۆنسۆ پێرێز میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد.
له خوله‌كی 34 داڤید سوریای گۆڵپارێزی خیتافی به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
له خوله‌كی 53ـی گێمی دووه‌م، رافایل ڤارانی به‌رگریكاری ریال مه‌درید گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، لوكا مۆدریچ به ئاسیستێكی ڤاڵڤێردی گۆڵی سێیه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرت، له به‌رامبه‌ردا خیتافی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 30 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه.
