كلۆپ به پێكهاته‌یه‌كی لاوی تیپه‌كه‌ی ئانچیلۆتی دوورخسته‌وه
"ده‌گه‌مه‌نترین رووداوی مێژوویی له یارییه‌كه روویدا"

له جامی فا یانه‌ی لیڤه‌رپوول به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به ئێڤه‌رتۆن هێنا و له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی درووخسته‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن جورتیس جۆنس تۆماركرا و بووه بچووكترین یاریزان له مێژوودا كه له دێربی مێرسیساید گۆڵ بكات.
له جامی فا كه دێرینترین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێیه له مێژوودا له یاریگه‌ی ئانفیڵد لیڤه‌رپوول به پێكهاته‌یه‌كی لاو میوانداریی ئێڤه‌رتۆنی هاوشاری كرد.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م، كۆرتیس جۆنز تۆڕی ئێڤه‌رتۆنی هه‌ژاند و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌مه‌ش لیڤه‌رپوول به فه‌رمی بلیتێكی قۆناخی 32ـی جامی فای بڕی.
جۆنز به تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه‌ی له دژی ئێڤه‌رتۆن بووه دووه‌م بچووكترین یاریزان له دێربی مێرسیساید له ته‌مه‌نی 18 ساڵی و 340 رۆژی گۆڵ ده‌كات.
له یارییه‌كه‌دا، یۆرگن كڵۆب، ناوه‌راستكاری ژاپۆنی (تاكیومی) له دژی ئێڤه‌رتۆن تاقی كرده‌وه و ده‌رفه‌تی یاریكردنی به چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی لاودا.

