كریستیانۆ دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ چی گوت؟
كریستیانۆ دوای هاتریكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامێكی بۆ ركابه‌ره‌كانی نارد
.jpg)
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاتریك ده‌ستی به ساڵی نوێ كرد، ژماره‌ی هاتریكه‌كانیشی له كاروانی یاریكردنی بۆ 56 هاتریك به‌رز كرده‌وه، له دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گوتی: دڵخۆشم به‌وه‌ی توانیم به هاتریك پێشوازی له ساڵی 2020 بكه‌م.
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی یوڤێنتۆس به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به كالیاری میوانی هێنا، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ ئاسیستێك و هاتریكی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوای یارییه‌كه خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ره‌تا به‌هێزه بۆ میدیاكان ده‌ربڕی، گوتیشی: ئه‌و 3 گۆڵه زۆر ئاسووده‌ی كردم، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌م بۆ من له هه‌موو شتێك گرینگتره، دڵخۆشم به‌وه‌ی توانیمان به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ست به ساڵی نوێ بكه‌ین، له هه‌موو گرینگتر ئه‌وه‌یه بتوانین ئاستی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین یاری دوای یاری ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، هیوادارم ئینته‌ر میلان له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له دژی ناپۆلی بدۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به ئاسووده‌یی له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی بمێنینه‌وه و ده‌مانه‌وێت ركابه‌ری بۆ سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه بكه‌ین.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی پورتوگالی له سێریا ئه‌ی هاتریك بكات و بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له 2020 هاتریك بكات، كریس بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا 36 هاتریك بكات، نزیكترین ركابه‌ری لیۆنێل مێسییه كه خاوه‌نی 34 هاتریكه.
