به ڤیدیۆ.. كریستیانۆ به زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد پێشوازی له 2020 كرد
كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له 2020 به‌م سه‌ره‌تایه به‌هێزه ده‌ستپێبكات
.jpg)
ریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاتریك و یوڤێنتۆسیش به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌ستی به ساڵی نوێ كرد، كاتێك له دوا یارییان له قۆناخی یه‌كه‌می سێریا ئه‌ی میوانداریی كالیاریان كرد و یارییه‌كه‌یان به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، رۆناڵدۆ تاكه یاریزانه 18 ساڵه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات و ژماره‌ی هاتریكه‌كانیشی له كاروانی یاریكردنی بۆ 56 هاتریك به‌رز كرده‌وه.
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی كالیاری كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م یوڤی به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 49 كریستیانۆ رۆناڵدۆ شریتی گۆڵه‌كانی یوڤی بڕی، دواتر، له خوله‌كی 67 ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 81 گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی سێیه‌می یوڤێنتۆسی كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك خوله‌ك، كریستیانۆ گه‌ڕایه‌وه و هاتریكی له یارییه‌كه كرد.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به 45 خاڵ پێشه‌نگی سێریای گرتووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش به 13 گۆڵ هاته ریزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی پورتوگالی له سێریا ئه‌ی هاتریك بكات و بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له 2020 هاتریك بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا 36 هاتریك له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كان تۆمار بكات، نزیكترین ركابه‌ری لیۆنێل مێسییه كه خاوه‌نی 34 هاتریكه.