گرژییەکانی عێراق کاریگەری لەسەر نرخی خانووبەرەی سلێمانی نەبووە

"خەڵکی بەردەوامن لە کڕین و فرۆشتن"

K24 – هه‌ولێر:

کاریگەری گرژییەکان لەسەر عێراق لەگەڵ ئەوەی ھەر زوو دەرکەوتن، بەڵام بۆ ھەرێمی کوردستان پێچەوانەیە، خاوەنی نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتن نایشارنەوە بازاڕیان گەر وەک جاران نەبێت کەمی نەکردوە و خەڵکی بەردەوامن لە کرین و فرۆشتن بە خانووبەرەوە.

گەرچی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، ھەر زوو کاریگەرییە نەرینێنەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باشوری عێراق بەدەرخست، بەڵام بۆ ھەرێمی کوردستان تا ئێستا پێچەوانە بووەتەوە.

بازاری کرین و فرۆشتنی خانووبەرە  ھەر گەرم و گوڕی جارانی پێوە دیارە، بەو پێەی نەبووەتە مایەی ئەوەی ترس لەلای ھاووڵاتیان دروست بکات.

نەوزاد شێخ کامیل، سەرۆکی لقی سلێمانی ئابوریناسانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا کەوتووەتە سەرپێی خۆی و هەرێمی کوردستان سەقامگیریی زۆری تێدایە، ئەمەش وا دەکات گرژییەکان کاریگەری ئەوتۆی نەبێت.

H.J