"ئاردا توران ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا"
ئاردا توران توركیای به‌ره‌و ئیسپانیا جێهێشت

ئاردا توران گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی باشاکشەهیری تورکی هەڵوەشاندەوە و دەبێتەوە یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا.
یانەی باشاکشەهیری تورکی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئاردا توران لەسەر داوای خۆی ماوەی خواستنەکەی خۆی کۆتایی پێ هێناوە، کە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بە خواستن لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە تورکییەکە کرد و ئەم وەرزە ته‌نیا به‌شداریی له ١٢ یاریی یانەکەی کرد.
ئاردا تورانی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا پێگه‌یشتووه،ه له هاوینی 2011 به به‌های 13 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، دواتر به به‌های 34 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 55 یاری، 15 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد، بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به‌شێوه‌ی خواستن به 12 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ئیستنه‌بووڵ باشاك شه‌هیر و له ئێستادا ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.