ھەناردەكانی ئێران بۆ ھەرێمی كوردستان و عێراق زیاد دەكات
ئێران: ھەناردەكانمان بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان زیاد دەكەین

K24 - ھەولێر
له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا ئاستی هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه.
حه‌مید حوسێنی، به‌رێوبه‌ری گشتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق رایگه‌یاند، ئاستی هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا زیادیكردووه، به جۆرێك كه له‌و ماوه‌یه‌دا بە بەھای نزیكه‌ی 7 ملیار دۆلار كاڵای بۆ عێراق و به تایبه‌تی بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده كراوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و ناسه‌قامگیری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته، ئێران له پلانیدایه كه هه‌نارده‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند شارێكی باشووری عێراق زیاتر بكات.