كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان ئاسمانی ئێران بایكۆت دەكەن

بڕیاری كۆمپانیاكان دوای دانپێدانی ئێرانە

K24 - ھەولێر

زۆربەری كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی جیهان، له‌ دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی دانپێدانانی حكومه‌تی ئێران بە كەوتنەخواوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ هاتووچۆی فڕۆكه‌كانیان له‌سه‌ر ئاسمانی ئێران راگرت.

دوای دانپێدانانی ئێران لە تێكشكاندنی فڕۆكە ئۆكراینییەكە، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فڕۆكه‌وانی جیهانی وه‌كو لۆفتانزا، ئوتریش، سویسرا و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی برۆكسێل و چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌ش هاتووچۆی فڕۆكه‌كانیان له‌سه‌ر ئاسمانی ئێران قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment