ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و كریستیانۆ كردی 15 ساڵه به هیچ كه‌سێك نه‌كراوه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی نوێی تۆمار كرد
.jpg)
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ حه‌وته‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك له سێریا ئه‌ی ئه‌م وه‌رزه گۆڵ ده‌كات، زنجیره‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد.
له گه‌ڕی بیسته‌می سیریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی پارمای كرد، له خوله‌كی 43 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و تۆڕی پارمای هه‌ژاند، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤی كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌میش كریستیانۆ دووه‌مین گۆڵی له دژی پارما كرد.
كریستیانۆ بۆ حهوتهمین یاری له‌سه‌ریه‌ك له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی گۆڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش درێژترین زنجیره‌ی گۆڵكردنی له‌سه‌ریه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا له‌م وه‌رزه.
ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له‌م وه‌رزه كردوویه‌تی له دوای 2005ـه‌وه هیچ یاریزانێك له خولی ئیتاڵیا نه‌یتوانیوه جگه له كریستیانۆ 7 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێویستی به دوو یاری دیكه‌ی له‌سه‌ریه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی تریزگێی فره‌نسی بشكێنێت كاتێك 9 یاری له‌سه‌ریه‌ك به درێسی یوڤی گۆڵی كرد.
كریستیانۆ كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 23 گۆڵ، له ریزبه‌ندی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی به 16 گۆڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یوڤی له كۆی 67 یاری، 45 گۆڵ 13 و ئاسیستی كردووه.
