نرخی کاڵا لە رۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

دانیشتووان توانای کڕینی پێداویستی رۆژانەیان کەمبووەتەوە

K24 - قامشلۆ

دانیشتووانی رۆژئاوای کوردستان گلەیی لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان دەکەن و دەڵێن، بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەک پێویست جێبەجێ نەکراوە و کێشەکان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەخۆوە نەدیوە. لە کاتێکدا هاووڵاتیان بە سەختی پێداویستی رۆژانەیان دەستدەکەوێت.

ئامینە بەرەكات، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی قامشلۆی رۆژئاوی كوردستانە بە كوردستان24ی گوت: "ناتوانین خۆراكی باش و بە دڵی خۆمان بكڕین، ماوەی پێنج ساڵە نەمانتوانیوە بە ئارەزووی دڵی خۆمان گۆشت بكڕین".

ھەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لەپێناو دابەزینی نرخی گۆشت بڕیاریداوە مەڕ و ماڵات ھەناردەی دەرەوە نەكرێت، بەڵام وەك ھاووڵاتیان دەڵێن، ئەو بڕیارە كاریگەری ئەوتۆی نەبووە بپ دابەزینی نرخی گۆشت.

جونەید حاجی، ھاووڵاتییەكی دیكەی رۆژئاوای كوردستانە و دەڵێ: "بەرز بوونەوەی نرخی خۆراك و كەلوپەل بەجۆرێكە خەریكە خەڵك چیتر بەرگەی ژیان نەگرێت".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment