مانچێسته‌ر یونایتد هاوڕێیه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی گواسته‌وه‌

به‌ فه‌رمی، به‌ 55 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مان یونایتد كرد

برۆنۆ فێرناندێزی پۆرتوگاڵی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاندەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە بە فەرمی لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگاڵی گەیشتنە رێکەوتن و کاپتنی ئەو یانەیە برۆنۆ فێرنادێز پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ووردەکارییەک لەسەر تێچووی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە، هەرچەندە چەندین سەرچاوە بڵاوییان کردووە کە شەیتانە سوورەکان بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەیان گواستۆتەوە ریزەکانیان.

فێرناندێز بریارە سبه‌ی پێنجشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و دواتریش گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.

فێرناندێزی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له‌ یانه‌ی بواڤیستای پورتوگالی پێگه‌یشتووه‌، پێشتر یاری بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی نۆڤارا، ئۆدێنزی و سامپدۆریای ئیتاڵیا كردووه‌، له‌ دوو وه‌رزی رابردووش یاری بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌كرد، ده‌بێته‌ سێیه‌مین یاریزانی لیسبۆنا له‌ دوای كریستیانۆ و نانی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بڕۆنۆ فێرناندێز به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بڕۆنۆ فێرناندێز به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
Fly Erbil Advertisment