ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین ریكۆردی له مێژوو تۆمار كرد
یه‌كه‌م یانه‌یه بتوانێت ئه‌م كاره بكات
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید به گۆڵێكی كه‌ریم بێنزێما شكستی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هێنا، به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زێدان له ڕووی به‌رگرییه‌وه ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
له گه‌ڕی 22ـه‌می لالیگا، ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی كرد، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن.
له خوله‌كی 56ـی گێمی دووه‌م، هێرشبه‌ری فره‌نسی كه‌ریم بنزێما گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 13 گۆڵ.
زینه‌دین زێدان دوای 4 یاری توانی له یاریگه‌ی بێرنابیۆ شكست به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بهێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی لالیگا بۆ 6 خاڵ زیاد كرد.
ریال مه‌درید له كۆی 22 یاری ته‌نیا 13 گۆڵی لێكراوه، به‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره به درێژایی مێژووی لالیگا یانه‌یه‌ك بتوانێت ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه به‌شداریی 19 یاری كردووه و 10 كلین شیتی هه‌یه و ته‌نیا 10 گۆڵیشی لێكراوه.