"یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت خاڵی به‌هێزی لیڤه‌رپوول له ناوببات"
یوڤێنتۆس هه‌مان سیناریۆی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ به‌سه‌ر لیڤه‌رپوول دووباره ده‌كاته‌وه
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به كردار هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤان دایكی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول ده‌ستپێكردووه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا، ئاشكرای كردووه كه یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره بكات و گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤان دایك ئاماده كردووه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 150 ملیۆن پاوه‌ند، به‌مه‌ش ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژوودا.
ڤان دایك له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 6 ساڵه به به‌های 75 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به كلیلی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بۆ ساڵانی داهاتوو ده‌زانێت، بۆیه له ئێستاوه هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره هۆڵه‌ندییه خستۆته‌گه‌ڕ.
ڤان دایك هه‌فته‌ی رابردوو له لێدوانێكدا گوتی: ده‌جه‌نگم و به‌رده‌وام ده‌بم و ناوه‌ستم تا سه‌رجه‌م خه‌ونه‌كانم نه‌یه‌ته‌دی و خۆشحاڵم كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كلۆپ یاری ده‌كه‌م.
یوڤێنتۆس له دوای 1996ـه‌وه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی ئه‌ورووپا دووره و له هاوینی 2018 له پێناو بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ كریستسیانۆ رۆناڵدۆی به 100 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه و ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت بۆ هاوینی داهاتوو ڤان دایكیش بگوازێته‌وه.
ڤان دایكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول 106 یاری كردووه، 11 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه.
