رووسیا ئاگادار كرایه‌وه كه ناتوانێت به‌شداریی له مۆندیالی قه‌ته‌ر بكات
"رووسیا له مۆندیالی 2022 بێبه‌ش ده‌بێت"
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كان به فه‌رمی رووسیا ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ناتوانێت به‌شداری له مۆندیالی قه‌ته‌ر بكات.
ئاژانسی بی ئین سپۆرتس بڵاویكردۆته‌وه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی مادده وزه‌به‌خشه‌كان كه به (وادا) ناسراوه به رووسیای راگه‌یاندووه رێگریان لێده‌كرێت له به‌شداریكردن له مۆندیالی داهاتوو، به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، (وادا) به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو كردۆته‌وه كه وه‌رزشوانانی رووسیا ناتوانن به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه‌ن كه چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێن، به‌م هۆیه‌وه ناتوانن به‌شداری له مۆندیالی قه‌ته‌ر بكات، به‌ڵام رووسیا ده‌توانێت به‌شداری له یۆرۆی داهاتوو بكات چونكه پاڵه‌وانییه‌تیه‌كی كیشوه‌ریه و جیهانی نییه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو وادا بڕیاریدا رووسیا به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سڕ بكات له به‌شداریكردن له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.