"بارسێلۆنا به ناچاری ئاردا توران بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه"
بارسێلۆنا له هێڵی پێشه‌وه‌ی تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی ئاردا توران لەگەڵ یانەی باشاکشەهیری تورکی كۆتایی هات و ئێستا دەبێتەوە یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی پێكانی دێمبلی و سوارێز جارێكی دیكه ئه‌م یاریزانه بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی بارسێلۆنا به ناچاری زیاد بكه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا پێكانی عوسمان دێمبلی راگه‌یاند و به گوێره‌ی میدیاكان ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌م هێرشبه‌ره كۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لویس سوارێزیش به‌هۆی پێكان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له بارسێلۆنا دابڕاوه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ش كارلێس پێرێزیش به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده رۆما و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش نه‌یتوانی هیچ هێرشبه‌رێك بگوازێته‌وه.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له هێڵی پێشه‌وه بۆی دروستبووه بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاردا توران بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه توركه له ئێستادا یاریزانی بارسێلۆنایه.
ئاردا تورانی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2011 به به‌های 13 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، دواتر به به‌های 34 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 55 یاری، 15 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد، بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به‌شێوه‌ی خواستن به 12 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو روویكرده یانه‌ی ئیستنه‌بووڵ باشاك شه‌هیر و ئێستا په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا.