به وێنه... پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گواستنه‌وه‌ی 3 یاریزانی نوێی راگه‌یاند
راهێنه‌ری پێشمه‌رگه ئه‌م 3 چه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌رامبه‌ر شێروانه تاقی ده‌كاته‌وه

یانه‌ی پێشمەرگەی ھەولێر گواستنه‌وه‌ی سێ یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م 3 یاریزانه نوێیه‌ی له یه‌كه‌مین یاری ده‌ستپێكی قۆناخی دووه‌م به‌رامبه‌ر شێروانه تاقی بكاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له باره‌گای خۆی له پیرمام، واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 3 یاریزانی نوێ راگه‌یاند كه پێكهاتوون له (ئەحمەد کۆنێ، سەیف جەمیل و مەحموود شاکر).
ئەحمەد کۆنێ:
لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـه لە ھێڵی ھێرشبەر یاری دەکات، کۆنێ پێشتر یاری بۆ ھەر یەک لە یانەکانی (ناسڕیە، کەرخ و سوق الشیوخ) کردووە.
سەیف جەمیل:
لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٨ گۆڵپارێزە، سەیف وەرزی ڕابردوو، لە یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاری کرد و توانی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، ئەم وەرزە لە یانەی قاسم یاری دەکرد و بۆ یارییەکانی قۆناغی دووەم جارێکی تر گەڕایەوە ڕیزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر، سه‌یف پێشتر یاری بۆ ھەر یەک لە یانەکانی (شوڕتە، تەڵەبە، کارەبا، نەجەف، کەربەلا، دیوانیە و قاسم) کردووە.
مەحموود شاکر:
لە ساڵی ١٩٩٦ـە لە داقوق لە دایک بووە و لە ھێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، پێشتر یاری بۆ ھەر یەک لە یانەکانی (کەربەلا، نەورۆز، دەربەندیخان، سەیدسادق و دھۆک) کردووە.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری، 5 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت و به جیاوازی یه‌ك خاڵ له یانه‌ی سیروانی نوێی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره، بڕیاره رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌مین یاری خۆی له قۆناخی دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر شێروانه بكات.


