كیكی: هه‌ندێكجار هه‌ڵه ده‌كه‌م و حه‌زیشم له كێشه‌یه
كیكی: هیچ شتێك كاری له من ناكات
.jpg)
بارسێلۆنا له پێناو گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی جامی شا سبه‌ی شه‌و ده‌بێته میوانی ئاتلێتیك بلباو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له یه‌كه‌مین رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یان له لالیگا بلباو به‌گۆڵیكی بێوه‌لام له بارسێلۆنای بردووه‌ته‌وه.
بارسا دواین راهینانی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی بلباو ئه‌نجامدا، به‌لام به‌ر له یارییه‌كه كێشه له‌نێوان لیۆ مێسی كاپتنی یانه‌كه‌و ئیریك ئابیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه دروست بوو، كه دهنگادنهوهیهكی گه‌وره‌ی له میدیكانی جیهان دروست كرد، به‌ر له یارییه‌كه‌یان كێكی سێتیین راهێنه‌ری بارسێلۆنا ره‌تی كرده‌وه كێشه‌ی مێسی و ئابیدال كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كان هه‌بێت.
له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان بارسێلۆنا و بلبا، كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری یانه كهتهلۆناییهكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رگیز ئاماده نییه په‌یوه‌ست بێت به ده‌مه‌قاڵێی نێوان دووكه‌س، گوتیشی: هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم بۆ باشتركردنی تیپه‌كه‌م ده‌ده‌م، ئه‌و كێشانه‌ی روویدا كار له من ناكات، هه‌وڵده‌ده‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كانیش نه‌بێت.
كیكی گوتیشی: هه‌موو یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گرنگه، جامی شا بۆ ئێمه گرنگه، وه‌ك چۆن یاری داهاتوومان له چامپیۆنز لیگ و یارییه‌كانی لالیگا گرنگن.
كیكی ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێت كۆنترۆڵی تۆپ و یاریگا بگرینه ده‌ست و هه‌موو چه‌كه‌كانیش له دژی بلباو بهكاردێنین، پێویستیمان به گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكه، ئه‌گه‌ر زانیبام دێمبلی تووشی پێكان ده‌بێت هه‌رگیز رێگه‌م به رۆیشتنی كارلێس پێرێز نه‌ده‌دا بچێته رۆما.
كیكی گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه به‌رپرسیارم به‌رامبه‌ر شكست و بردنه‌وه‌كان، هه‌ندێكجاریش هه‌ڵه ده‌كه‌م و زۆرجاریش ده‌یپێكم، په‌شیمان نیم هاتوومه‌ته بارسێلۆنا و حه‌زم له كێشه و سه‌ركێشییه، كاتێكیش ده‌دۆڕێین راسته دڵته‌نگ ده‌بین، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین ئێمه پێپكهنین.
بارسێلۆنا له خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی پێشه‌نگی له‌ده‌ستدایه و به جیاوازی سێ خاڵ له‌دوای ریال مه‌درید دێت، بۆیه ئامانجییه‌تی هه‌ر چۆنێك بێت بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شا مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش تواناكانی ئارتۆرۆ ڤیدالی بۆ گه‌راوه‌ته‌وه به‌لام پیكێی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری ناكات.