ساری: به‌رپرسانی یوڤێنتۆس چاودێریم ده‌كه‌ن
ساری: یارییه‌كی قورس و ئاڵۆز چاوه‌ڕێمان ده‌كات
.jpg)
له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئیتاڵیا، سبه‌ی ئه‌یسی میلان له سان سیرۆ میوانداریی یوڤێنتۆس ده‌كات، له باره‌ی یارییه‌كه ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤی ده‌ڵێـت: به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بین و دۆخی تیپه‌كه‌م باش نییه.
هه‌ردوو یانه له كاتێكدا ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن له یاریی رابردوویان دۆراون، میلان دێربی دێلا مادۆنێنای به‌رامبه‌ر ئینته‌ر دۆڕاند و یوڤێنتۆسیش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رامبه‌ر هێلاس ڤێرۆنا دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12 شووباتی 2020، له پرێس كۆنفرانسێكدا ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر میلان زۆر قورس و ئاڵۆز ده‌بێت.
ساری گوتیشی: میلان به‌مدواییه ئاستی باشتر بووه، ئه‌وان ئێستا زۆر به باشی یاریی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو له یاریی دێربی بینیمان، یارییه‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر میلان زۆر سه‌خت ده‌بێـت؟
ساری ده‌شڵێت: شتێكی ئاساییه به‌رپرسانی یوڤێنتۆس چاودێری كاره‌كانم بكه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن، ئێمه له‌م مانگه تووشی كێشه بووین ئه‌وه روونه یارییه‌كی خراپمان كرد.
ساری گوتیشی: یاریزانه‌كانمان ئاماده‌ن، كریستیانۆ پێی راگه‌یاندووم كه ئێستا دۆخی باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و گه‌شبینی پێبه‌خشیوم، جۆرجیۆ كیلینیش به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت، پیانیچیش ئاستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت، ئارۆن رامسی له ڕووی جه‌ستییه‌وه ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
ئاساییە کارکردنم لە یۆڤانتۆس بەردەوام لە ژێر چاودێری بێت، لە مانگی دوو لە هەمو پاڵەوانێتیەکان رکابەریمان کردوە، ئێمە ئێستا لە یارییەکی خراپەوە روبەروی میلان دەبینەوە.
یوڤێنتۆس له دوایین 10 یاریی له جامی ئیتاڵیا 9 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له دوایین حه‌وت یارییش كه میلان میوانداری یوڤێنتۆسی كردبێت بیانكۆنێری له پێنج یارییدا گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتووه‌ته‌وه.