کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی تورکی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند
گەشتەکانی وەستاند
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی تورکی ئەتڵەس گڵۆبەڵ دوای ١٨ ساڵ لە مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و ھەموو گەشتەکانیشی وەستاند.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا سەرباری گەڕاندنەوەی مایەپووچبوونیان بۆ ئەو تەنگژە داراییانەی لە ٢٠١8 ەوە تووشیان ھاتووە، داواش لە کارمەندانی دەکات نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان چونکە ھەموو گەشتەکان ھەڵپەسێردراوە و ئۆفیسەکانیشیان داخستووە.
ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی 2001ـەوە دەستی بەکار کردووە، لە ساڵی 2018 و 2019 بەهۆی قەیرانی دارایی، چەند گەشتێکی وەستاند، بەڵام ئەمەش هەر سوودی بۆ مانەوەی کۆمپانیاکە نەبوو.
ئەتلەس گڵۆباڵ لە عێراقیش گەشتی بۆ تورکیا و ئەوروپا هەبوو.
FlightGlobal
H.J