یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شوڕته گه‌یشته هه‌ولێر
راهێنه‌ر و كاپتنی یانه‌ی وه‌حده ترسیان له كه‌شوهه‌وای هه‌ولێر هه‌یه

یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی شورته له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان و بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 15 شووباتی 2020، یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی به راهێنه‌رایه‌تی مانوێل خیمینێزی ئیسپانی و به سه‌ركردایه‌تی ئیسماعیل مه‌ته‌ری كاپتنی یانه‌كه له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشتنه باشووری كوردستان.
راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی (مانوێل خیمینێز) له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ یارییه‌ك له چامپیۆنزلیگی ئاسیا ئاسان نییه، گوتیشی: پێموایه هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارییه‌كی باشییان بۆ یارییه‌كه كردووه، ئه‌نجامه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی یارییه‌كه و ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا كه زۆرجار كاریگه‌ری به‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیسماعیل مه‌ته‌ر كاپتنی یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند یارییه‌كه زۆر قورسةو گوتیشی: بەدڵنیاییەوە یارییەکەمان سەخت دەبێت، چونكه ئێمە لەگەڵ ئەم کەشوهەوایە رانەهاتووین، لێرە کەشەکە زۆر ساردە، دواتر سەیر دەکەین بزانین چۆن دەتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە و یارییە بکەین بۆ ئەوەی پەنا بەخودا ئەنجامێکی باش لە یارییەکە بەدەست بهێنین.
یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی هاوشانی یانه‌كانی شورته، ئه‌هلی سعوودی و ئیستیقلالی ئێرانی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا یاری ده‌كه‌ن، له‌م كۆمه‌ڵه دوو یاری كراوه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.