به وێنه.. ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی سووپرایزێكی له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشت
ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی 12 ساڵ له خێزانه‌كه‌ی بچووكتره

هیبه ئه‌بوك، خانمه ئه‌كته‌ری ئیسپانی و خێزانی ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی له ئینستاگرامی خۆی وێنه‌یه‌كه‌ی خۆی و كۆرپه تازه‌له‌دایكبووه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سووپرایز پێشكه‌شی حه‌كیمی كردووه.
ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی یاریزانی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له 2018 له‌گه‌ڵ هیبه كه‌وته داوای خۆشه‌ویستی، پاشان له ئۆكتۆبه‌ری 2019 حه‌كیمی رایگه‌یاند كه ده‌بێته باوك و كچه هاورێیه‌كه‌ی دووگیانه.
دواتر له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار حه‌كیمی بووه باوك و منداڵه‌كه‌یان له دایك بوو، پاشان راسته‌وخۆ حه‌كیمی په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه و رۆژێك دواتر به‌شداریی یاریی یانه‌كه‌ی له بۆندزلیگا له دژی ئینتراخت فرانكفۆرت، له‌و یارییه‌دا دۆرتمۆند یارییه‌كه‌ی به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
دواتر هیبه‌ی كچه هاوڕێیه‌كه‌ی حه‌كیمی وێنه‌یه‌كی خۆی و منداڵه تازه‌له‌دایكبووه‌كه‌ی به درێسی دۆرتمۆند له كاتی یارییه‌كه‌ی دۆرتمۆند بڵاو كرده‌وه و پێشكه‌شی به ئه‌شره‌ف حه‌كیمی كرد.
هیبه ئه‌بووك، له ئیسپانیا له دایكبووه و به‌ڕه‌سه‌ن عه‌ره‌به و خه‌ڵكی توونسه، ته‌مه‌نی 33 ساڵه له كاتێكدا حه‌كیمی هاوژینی ته‌مه‌نی 21 ساڵه، هیبه له ئیسپانیا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریی له زنجیره درامای (فاتیمه ئێل پرینسیپ) كرد، جگه له‌وه‌ش له چه‌ندان فیلم رۆڵی بینیوه.
