به‌په‌له. یانه‌یه‌كی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به قورسی سزادرا
گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریزبه‌ندی نوێی خولی پله‌یه‌كی كوردستان دا هات

یانه‌ی كۆیه له خولی پله‌یه‌كی كوردستان به قورسی سزادرا و بڕیاریش درا یاری داهاتووی ئه‌و یانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه بچێت و گۆڕانكاریش به‌سه‌ر ریزبه‌ندی خولی پله‌یه‌كی كوردستان دا هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 شووباتی 2020، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه یاری رابردووی نێوان كۆیه و ئاسۆ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاسۆ هه‌ژمار كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هانده‌رانی یانه‌ی كۆیه بوونه‌ته هۆكاری وه‌ستانی یارییه‌كه له خولی پله‌یه‌كی كوردستان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌بێت یانه‌ی كۆیه یاری داهاتووی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی رزگاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجام بدات.
یانه‌ی كۆیه ئه‌م وه‌رزه به‌هیوای بڕینی بلیتی خولی نایاب به‌شداریی له خوله‌كه كرد، به‌ڵام به دۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت، به جۆرێك له كۆی 10 یاری، 4 بردنه‌وه، 3 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و هیوای گه‌یشتنی بۆ خولی نایابی كوردستان له‌ده‌ستداوه.
