بەرپرسێکی ئێرانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
رەوانەی نەخۆشخانە کراوە
K24 – ههولێر:
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵایکردەوە، بەرپرسێکی ئێرانی دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاران بووە.
بەگوێرەی میدیا حکومییەکانی ئێران، مورتەزا رەحمانزادە، شارەداری ناوچەی 13ـی تاران، دوێنی هەینی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، تاوەکو ئێستا 14 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
دوێنی هەینی وەزارەتی تەندروستی ئێران نەیشاردەوە کە رەنگە ڤایرۆسەکە بە تەواوی ئێراندا بڵاوبووبێتەوە و هۆکاری هاتنی ڤایرۆسەکە بۆ ئێران خستە ئەستۆی کرێکارانی چینی.
Reuters