كۆریای باشوور.. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا دوو هێنده زیاد ده‌بێت
له یه‌ك رۆژدا دوو هێنده زیادیكردووه
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باشوور رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا دوو هێنده زیاد بووه.
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون رۆژی یه‌كشه‌ممه 550 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌و جۆره‌ش 100 حاڵه‌ت له چاو رۆژی پێشتر زیاد بووه، له‌كاتێكدا پێشتر ژماره‌ی تووشبووان هێنده هه‌ڵنه‌كشاوه.
كیم جانگ لیب، جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كه چووه‌ته ناو حاڵه‌تێك كه له‌مه‌ودوا "مه‌ترسیداره" و پێویسته هۆشدارییه ته‌ندرووستییه‌كان و رێكاره‌كان توندتربكرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرایان كردووه، كه حاڵه‌ته نوێیه‌كان په‌یوه‌ستن به یه‌ك نه‌خۆشخانه و یه‌ك گرووپی ئایینی دیاریكراو له نزیك شاری دایگۆی باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات.
ئ. م