به فه‌رمی، پێش كلاسیكۆ ریال مه‌درید زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خه‌مناكیان پێگه‌یشت

ریال مەدرید بە فەرمی پێکانی ئیدین هازارد یاریزانی یانەکەی پشت راستکردەوە و بۆ یاری كلاسیكۆ داده‌بڕێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 شووباتی 2020، ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پشت راستیکردەوە کە ئیدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەکەیان لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر لیڤانتی لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.
هەرچەندە سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی بە تەواوەتی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.
هازارد لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی لە خولەکی67 بە هۆی پێکان بە ناچاری یاریگەی جێهێشت، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو یاریزانە هەفتەیەکە لە پێکان رزگاری بووە و گەڕاوەتەوە یاریگەکان.
هازاردی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2019 له یانه‌ی چێڵسی به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 15 یاری كردووه و یه‌ك گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
