وەزیری تەندروستی ئێران ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە بووەتە هۆی گواستنەوەی کۆرۆنا بۆ وڵاتەکەیان

ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە

K24 – هه‌ولێر:

سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، 15 حاڵەتی نوێ لە ئێران تۆمارکراوە بەمەش ژمارەی تووشبوان بۆ 43 کەس بەرزبووەوە.

راشیگەیاند، هەشت کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە مردوون، ئەو کەسەشی ڤایرۆسەکەی بۆ ئێران گواستووەتەوە، بازرگانێک بووە کە سەردانی چینی کردووە.

روونیشکردەوە، ئێران گەشتەکانی بۆ چین راگرتبوو، بەڵام ئەو کەسە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سەردانی چینی کردووە و دواتر هاتووەتەوە شاری قوم و لەوێش بە ڤایرۆسەکە مردووە.

داواش دەکات، خەڵک چیدیکە سەردانی قوم نەکەن کە بە 120 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری تارانی پایتەخت.

Reuters