سه‌در به‌بیانووی "كۆرۆنا" له بڕیارێك په‌شیمان ده‌بێته‌وه
"ته‌ندرووستی ئێوه له هه‌موو شتێك گرنگتره".
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ئه‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه نه‌كه‌ن كه پێشتر داوای كردبوو و ده‌ڵێت: "ته‌ندرووستی ئێوه له هه‌موو شتێك گرنگتره".
موقته‌دا سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: "پێشتر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنیم كردبوو به‌هۆی پشك پشكێنه له پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئێستا داوا ده‌كه‌م ئه‌و خۆپیشاندانه نه‌كه‌ن، چونكه ته‌ندرووستی و ژیانی ئێوه له‌لای من له هه‌موو شتێك گرنگتره".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ پێدانی متمانه به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی دیاریكراوه و بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
ئ. م