عێراق رۆژانە 30 هەزار دەمامک دروست دەكات
وەزارەتی پیشەسازی: لە کارگەی جلوبەرگی موسڵ دەمامک بەرهەمدەهێنین
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دروستکردنی دەمامک لە کارگەی جلوبەرگ لە شاری موسڵ کە سەر بە کۆمپانیای گشتی پیشەسازی رستن و چنین و چەرمە.
لە راگەیەندراوەی وەزارەتدا هاتووە، راستەوخۆ دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی دەمامک کە ئاستی بەرهەمهێنان رۆژانە دەگاتە 30 هەزار دانە لە کارگەی جلوبەرگی موسڵ.
ئاماژەی بەوەدا بۆ دابینکردنی کەرەستەی پێویستی پزیشکییە بۆ نەخۆشخانەکان، لە داهاتووێکی نزیکیشدا بە نرخێکی زۆر هەرزان لە لە دەرمانخانەکان بەردەست دەبێت.
ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ڤارۆسی کۆرۆنا دیارکەوتنی چەند حاڵەتێک لە عێراق خواست بۆ دەمامک زیادی کرد، و نرخەکانیش لە دەرمانخانەکان گرانکرا.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پیشەسازی دا هاتووە، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە تەندروستییەکان لە پارێزگای نەینەوا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.