یه‌كه‌مین نیشانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له بارسێلۆنا ده‌ركه‌وت
حكوومه‌تی ئیسپانیا هاته‌ده‌نگ
.jpg)
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یه‌كه‌مین نیشانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرا، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه 4 هانده‌ری ڤالێنسیا تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه.
پێگه‌ی SERـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه یه‌كه‌مین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری بارسێلۆنا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له یاری رابردووی نێوان ئاتڵانتا و ڤالێنسیا له چامپیۆنزلیگ كه یارییه‌كه له یاریگه‌ی میلانۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه چوو، 4 هانده‌رانی ڤالێنسیا كه بۆ یاوه‌ریكردنی تیپه‌كه‌یان چووبوونه ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و ئه‌مڕۆ نیشانه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه و خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
كارمن كاڵفۆ جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسپانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ئارام بین، وڵاته‌كه‌مان زه‌مینه‌سازی كردووه و ئامێری پێشكه‌وتوومان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌ین هاوڵاتیانمان له‌م ڤایرۆسه بپارێزین.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه ئێستا شاندی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئیتاڵیایه و ئه‌مشه‌و له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: جیرارد پیكێ داوای له یانه‌كه‌ی كردووه رێگه‌ی پێ بده‌ن بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر ناپۆلی ماسك بپۆشێت بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.