تەلەڤزیۆنی فەرمی چین: چارەسەری کۆرۆنامان دۆزیوەتەوە

تەلەڤزیۆنی فەرمی چین: چارەسەری کۆرۆنامان دۆزیوەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، تەلەڤزیۆنی فەرمی چین بڵاویکردووەتەوە، دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیووەتەوە کە لە رێگای دەمەوە دەدرێت بە کەسەکە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکەی چین، دژە ڤایرۆسەکە لە خومرە (هەویر ترش) دروستکراوە و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەبێت سەرەتا لەسەر ئاژەڵان تاقیبکرێتەوە، هێشتا دەرمانەکە نەخراوەتە بازاڕەوە.

هەواڵەکە لە لایەن پرۆفیسۆر هوانگ جینهای لە زانکۆی تیانجین بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، دەرمانەکە پرۆتینی ڤایرۆسەکە دەکاتە ئامانج و هاوکاری کەسەکە دەکات دژە ڤایرۆسەکە دروست بکات.

دەشڵێت، ئێس پرۆتین  "spike protein"دەکرێتە ئامانج کە بەرپرسە لە ناردنی ڤایرۆس بۆ خانەکانی نەخۆشەکە و کلیلی چارەسەرکردنی هەموو هەوکردنەکانە.