ئەفریقا یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای تۆمار کرد
ئەفریقا یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای تۆمار کرد
K24 – ههولێر:
لە وڵاتی جەزائیر یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا و ئەو کەسەشی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە خەڵکی ئیتاڵیایە.
عەبد رەحمان بن بوزید، وەزیری تەندروستی جەزائیر لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، هاووڵاتییە ئیتاڵییەکە لە 17ـی ئەم مانگە (شوبات) هاتووەتەوە جەزائیر.
راشیگەیاند، لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکانی جەزائیر رێکاری پێویست گیراوەتە بەر.
H.J