ئێران نوێترین ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
ژمارەکان بەرزبوونەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 44 حاڵەتی نوێ لە ئێران تۆمار کراوە.
ئاشکراشیکرد، تاوەکو ئێستا 139 کەس تووشبوی ڤایرۆسەکەن و 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تووشبووە نوێکان، 9 کەسیان لە شاری گیلانن، چوار لە تاران، سێ خوزستان. هەروەها لە سیستان و بلوجستان، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد و فارس دوو کەس و لە مەرکەزی، کرمانشان، ئەردەبیل، مازندەران، لورستان، سێمنان و هورموزگان یەک کەس.