ئارسن ڤینگه‌ر: هۆكاری شكسته قورسه‌كه‌ی چێڵسی ئاشكرا ده‌كات
ڤینگه‌ر: له چامپیۆنزلیگ ته‌نیا به یه‌ك رێگا ده‌توانیت براوه بیت
ئارسن ڤینگه‌ر له لێدوانێكدا هۆكاری شكسته قورسه‌كه‌ی چێڵسی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ده‌ستنیشان كرد، گوتیشی: له ڕووی ته‌كتیكییه‌وه راهێنه‌ری بایرن میونشن ئه‌زموونی خۆی به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا سه‌پاند و یاریزانه‌كانی چێڵسیش ئه‌زموونێكی باشیان له چامپیۆنزلیگ نییه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له نێو یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به یانه‌ی بایرن میونشن دۆڕا، ئارسن ڤینگه‌ر هۆكاری شكستی یانه له‌نده‌نییه‌كه بۆ لاوازی هێڵی ناوه‌راست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بته‌وێت له هه‌ر یارییه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنیت به تایبه‌تی له چامپیۆنزلیگ پێویسته كۆنترۆڵی هێڵی ناوه‌راست بكه‌یت.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: چێڵسی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن هێڵی ناوه‌راستی له‌ده‌ستدا، بۆیه یارییه‌كه‌ی به قورسی دۆڕاند، چونكه له چامپیۆنزلیگ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت نه‌دۆڕێت، پێویسته پارێزگاری له هێڵی ناوه‌ند بكات.
ڤینگه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر لامپار بۆ یاری داهاتووی له چامپیۆنزلیگ كێشه‌ی هێڵی ناوه‌راستی باشتر نه‌كات، شكسته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش قورس‌تر ده‌بێت.
ڤینگه‌ر گوتیشی: من پێشتر باجێكی زۆرم له‌م بابه‌ته داوه، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كان، پێویست هێڵێكی به‌هێزی ناوه‌راست دروست بكه‌یت، ئه‌گه‌رنا شكستت مسۆگه‌ره.
ڤینگه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشدا، هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو ئه‌و یانانه‌ی ده‌بنه پاڵه‌وان و یارییه گه‌وره‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، یاریزانه به ئه‌زموونه‌كانیان له هێڵی ناوه‌راست داده‌نێن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شكسته‌كه‌ی چێڵسی نه‌بوونی یاریزانی به ئه‌زموون بوو له هێڵی ناوه‌راست.