ماڕادۆنا: مێسی هه‌رگیز وه‌ك منی پێناكرێت

ماڕادۆنا پێشنیازی یانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ مێسی ده‌كات

دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ناپۆلی و بارسێلۆنا، ماڕادۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئاستی مێسی له‌ نێو یاریگه‌ی سان پاوڵۆ وه‌ك پێویست نه‌بوو، گوتیشی: حه‌ز ده‌كه‌م رۆژێكدا بێت مێسی به‌ درێسی ناپۆلی ببینم.

دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا راهێنه‌ری خیمناسییا گوتیشی: مێسی ئاستی به‌رامبه‌ر ناپۆلی وه‌ك پێویست نه‌بوو، لیۆ نه‌یتوانی ئه‌و كاره‌ بكات كه‌ پێشتر من له‌ ناپۆلی كردوومه‌.

ماڕادۆنا ده‌شڵێت: لیۆ مێسی ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات و یاریزانێكی نایابه‌، به‌ڵام ئه‌و ناتوانێت وه‌ك من بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حه‌ز ده‌كه‌م ناپۆلی مێسی هه‌بێت.

له‌ یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ناپۆلی به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، له‌و یارییه‌دا مێسی نه‌یتوانی گۆڵ بكات، ته‌نانه‌ت له‌ گێمی یه‌كه‌م نه‌یتوانی یه‌ك شووت ئاراسته‌ی تیپی به‌رامبه‌ر بكات.

Fly Erbil Advertisment