دەنگ بە كابینەكەی عەللاوی دەدرێت
تائێستا كورد و سوننە بە كابینەكە رازی نین
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان، کە تایبەتە بە متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، کاتژمێر 1ی پاش نێوەڕۆ دەستپێدەكات، ئەمەش دوای کۆبوونەوەیەکی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەن هات.
دوێنێش حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، كۆبوونه‌وه‌کە به‌شێوه‌یه‌كی كراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمە لەكاتیكدایە تا ئێستاش کورد و سوننە و تەنانەت بەشێک لە شیعەکانیش، سوورن لەسەر دەنگ نەدان بە کابینەکەی عەللاوی.